“مرۆڤ کە ئاگایی بەدەست هێنا، ناتوانێت بێدەنگ بێت، بەڵکوو بەگژ ئەو سنوورانەدا دەچێتەوە کە بەها و کەڕامەتی مرۆڤ ئەتک دەکەن. مرۆڤی ئاگامەند بە جەوهەر کەسێکی یاخییە، کەسێکە بەرپرسیارییەتی دەکەوێتە سەر شان کە دەنگ هەڵبڕێ بەرانبەر ناشیرینییەکان. تەنها بینینی ناشیرینی پێی ناگوترێت ئاگایی. بەڵکوو ئاگایی واتە دەنگهەڵبڕین و بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم ناشیرینییەی بوونی هەیە. جیاوازی نێوان سوقڕات، سەردەشت، نیچە، حەللاج، ماندێللا، غاندی، نیوتن، کۆپەرنیکۆس و گالێلێیۆ لەگەڵ خەڵکی تر ئەوە نەبوو کە ئەو کەسانە هەقیقەتی شتەکانیان دەبینی و خەڵکی تر نەیاندەبینی، زۆربەی خەڵکی سەردەمی خۆشیان ئەم ناشیرینییەیان دەبینی کە هەیە، بەڵکوو جیاوازی ئەوانە ئەوە بوو کە ئەمان بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم چەپەڵی و نادادی و نەریت و بت و سیستەمەی بوونی هەیە. ئاگایی و بەرپرسیارییەتی دوو چەمکی گرێدراوی یەکترن. مرۆڤ ناتوانێ بڵێت ئاگامەندم، بەڵام بێدەنگ بێت بەرانبەر بەو ناشیرینی و سیستەم و بتانەی بوونیان هەیە.”
Quote by کەیفی چۆمانی
Book:پێناسەکان
Work
Author
You May Also Like
“You will be served non bailable arrest warrants at your first encounter of a rare love.”
Source: Skylines
“It’s the things we don’t know, don’t rightly understand, that frighten us most.”
“He understood the language of the trees. He spoke to the trees, and they spoke back to him.”
Source: The Four Loves
“The weird thing about the future is that nobody knows about it.”
Source: Quantraz