Quote image editor
“مرۆڤ کە ئاگایی بەدەست هێنا، ناتوانێت بێدەنگ بێت، بەڵکوو بەگژ ئەو سنوورانەدا دەچێتەوە کە بەها و کەڕامەتی مرۆڤ ئەتک دەکەن. مرۆڤی ئاگامەند بە جەوهەر کەسێکی یاخییە، کەسێکە بەرپرسیارییەتی دەکەوێتە سەر شان کە دەنگ هەڵبڕێ بەرانبەر ناشیرینییەکان. تەنها بینینی ناشیرینی پێی ناگوترێت ئاگایی. بەڵکوو ئاگایی واتە دەنگهەڵبڕین و بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم ناشیرینییەی بوونی هەیە. جیاوازی نێوان سوقڕات، سەردەشت، نیچە، حەللاج، ماندێللا، غاندی، نیوتن، کۆپەرنیکۆس و گالێلێیۆ لەگەڵ خەڵکی تر ئەوە نەبوو کە ئەو کەسانە هەقیقەتی شتەکانیان دەبینی و خەڵکی تر نەیاندەبینی، زۆربەی خەڵکی سەردەمی خۆشیان ئەم ناشیرینییەیان دەبینی کە هەیە، بەڵکوو جیاوازی ئەوانە ئەوە بوو کە ئەمان بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم چەپەڵی و نادادی و نەریت و بت و سیستەمەی بوونی هەیە. ئاگایی و بەرپرسیارییەتی دوو چەمکی گرێدراوی یەکترن. مرۆڤ ناتوانێ بڵێت ئاگامەندم، بەڵام بێدەنگ بێت بەرانبەر بەو ناشیرینی و سیستەم و بتانەی بوونیان هەیە.” — کەیفی چۆمانی