Quotessence
Home / Quotes / Quote by Isaac Mustapha

Quote by Isaac Mustapha

Author

Isaac Mustapha

Browse famous quotes and profile details for Isaac Mustapha. more

You May Also Like

“مرۆڤ گەر پەڵەی لەسەر چاو هەبێت، لەکە لەسەر شتەکانی دەرەوەشدا دەبینێ. ئاوێنە کە پیسی پێوە بێت، شتەکانیش بە پیسی دەردەخات. کێشەکە لە شتەکان نییە، بەڵکوو کێشەکە لە خودی ئاوێنەکەیە. سەرەتدا دەبێ مرۆڤ ئاوێنەی دڵی پاکبکاتەوە. دەبێ گومان لە بوونی گەردی لەکە بکات لە دڵیدا کە شتەکانی گەردوون بە خواری دەبینێ، نەک ڕەخنەی ناشیرینی خۆی بخاتە سەر گەردنی ئەو ئاوێنەیەی لەبەردەمییەتی. مرۆڤی لاربین، ناتوانێ فەرقی نێوان باش و خراپ بکات، ناتوانێ جیاوازی بکات لە نێوان ڕەش و سپیدا، جوان و ناشیریندا، چونکوو لە بنەڕەتدا کێشەکە لە لاربینی خۆیەتی.”

“مرۆڤ کە ئاگایی بەدەست هێنا، ناتوانێت بێدەنگ بێت، بەڵکوو بەگژ ئەو سنوورانەدا دەچێتەوە کە بەها و کەڕامەتی مرۆڤ ئەتک دەکەن. مرۆڤی ئاگامەند بە جەوهەر کەسێکی یاخییە، کەسێکە بەرپرسیارییەتی دەکەوێتە سەر شان کە دەنگ هەڵبڕێ بەرانبەر ناشیرینییەکان. تەنها بینینی ناشیرینی پێی ناگوترێت ئاگایی. بەڵکوو ئاگایی واتە دەنگهەڵبڕین و بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم ناشیرینییەی بوونی هەیە. جیاوازی نێوان سوقڕات، سەردەشت، نیچە، حەللاج، ماندێللا، غاندی، نیوتن، کۆپەرنیکۆس و گالێلێیۆ لەگەڵ خەڵکی تر ئەوە نەبوو کە ئەو کەسانە هەقیقەتی شتەکانیان دەبینی و خەڵکی تر نەیاندەبینی، زۆربەی خەڵکی سەردەمی خۆشیان ئەم ناشیرینییەیان دەبینی کە هەیە، بەڵکوو جیاوازی ئەوانە ئەوە بوو کە ئەمان بێدەنگ نەبوون بەرانبەر ئەم چەپەڵی و نادادی و نەریت و بت و سیستەمەی بوونی هەیە. ئاگایی و بەرپرسیارییەتی دوو چەمکی گرێدراوی یەکترن. مرۆڤ ناتوانێ بڵێت ئاگامەندم، بەڵام بێدەنگ بێت بەرانبەر بەو ناشیرینی و سیستەم و بتانەی بوونیان هەیە.”